بۆردومانەكەی سوپای توركیا لەباكووری هەولێر پێشمەرگەیەكی برینداركرد

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ئەو هێرشەی سوپای توركیا كردییە سەر ناوچەیەكی پارێزگای هەولێر، پێشمەرگەیەك برینداربوو.

بەقسەی سەرچاوەیەك، سوپای توركیا رۆژی هەینی 21 ئاب بۆردومانی گوندی شەعبانی لەچیای هەڵگورد، لەباكووری هەولێر كردووە.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، بەهۆی ئەو هێرشەوە كەسێك برینداربووە، كە ئەو كەسە سەر بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانە.

لەدوای رووداوەكەش، خەڵكی ناوچەكە ئەو پێشمەرگەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی سۆران‌و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

سوپای توركیا جگە لەهێرش بۆ سەر ئەو گوندە لەهەمان ناوچە هێرشی كردە سەر گوندی قاراتی باكووری پارێزگای هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا