هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، “لە چالاکی گەریلاکاندا کە بە پێشەنگیی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار ئەنجامدران، هەشت سەربازی تورکیا کوژران و سیستمێکی کامێرای مۆبێسیش تێکشکێنرا”.

ئەوەش هاتووە، “سوپای تورکیا کە ناتوانێت بەهۆی بەرخۆدانی گەریلا پێشڕەوی بکات، پێنج جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێناوە، 15 جاریش بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا