مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرابوو

بەپێی زانیارییەکان، تورکیا شەش مەرجی سەرەکی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم داناوە و یەکێک لە مەرجەکانیش دابینکردنی پشکی خۆیەتی لە ناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

بەپێی ووتەی ئەندامێکی لیژنەی نەوت و ‌غاز لە پەرلەمانی عێراق، تورکیا دەیەوێت پشکی خۆی لە رێککەوتنی نوێی هەرێم و بەغدا زامن بکا، ئەویش بە دیاریکردنی 13 دۆلارە وەک کرێی گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هیچ نیازێکی نیە ئەو بڕە پارەیە بدات کە دادگای باڵای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، وەک پێبژاردنێک بەرامبەر هەناردەی نەوتی هەرێم بێ پرسی بەغدا، کە بڕەکەی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە. بۆ ئەم مەبەستەش، داوای لە عێراق کردووە کە سکاڵاکەی بکشێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ئاشکراکرد، تورکیا دەیەوێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی وڵاتەکەی جێگیر بکات، کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 7 دۆلاری وەک نرخی کارکردنی کۆمپانیاکانی دیاریکردووە، هەروەها ئەنقەرە بەپێی رێککەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی پێ بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا