پۆڵەتیک پرێس
ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، رێکار و ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ ئەمنین نەک تەندروستی.
فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕەخنەی لە رێکارەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ گرت و وتی: ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ ئەمنین نەک تەندروستی، زۆرەملێیی لە جێبەجێکردنیان هەیە و لە هەندێک کاتدا ڕەچاوی بارودۆخە مرۆییەکان ناکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەزاران خێزانی عێراقی لەسەر دابینکردنی قوتی ڕۆژانەیان دەژین کە قەدەغەی هاتووچۆ رێگری ئەوەیان لێ دەکات، ئەوە سەرەڕای ئەو ملیاران دینارە زیانەی بازاڕەکان بەریاندەکەوێت”.
فازڵ غەراوی، داواشی لە شانەی قەیرانەکان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کرد قەدەغەی گشتی هەڵبوەشێننەوەو رێگە بە هەر هاونیشتیمانیەک کە کارتی ڤاکسینی هەڵگرتووە بە ئازادی جوڵە بکەن و ناوەندە تەندروستیەکان شەوو ڕۆژ کراوەبن تا خەڵک بتوانن ڤاکسین وەربگرن.