پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رۆژی هەینی رایگەیاند، “عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رەتیکردووەتەوە چاوی بە پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەوێت”.
لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لەسەرجەم سیاسی و فراکسیۆن و سەرکردەکان دەکەین وەک سیستانی بایکۆتی کۆبوونەوە لەگەڵ پلاسخارت بکەن بەهۆی ئەو ساختەکارییانەی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدیمانکرد”.
لەبارەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیشەوە لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، “سێ سەرۆکایەتییە زنجیرەیەکی ژەهراوین بەستراون بە گەلەکەمانەوە و نوێنەکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتیان بووەتە داواکارییەکی سەرەکی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشە تیرۆرستییەکانی ئەم دواییانەی عێراق ئاماژەن بۆ هەوڵی درێژکردنی پەنجەی تۆمەت دژی ئەو لایەنانەی ئەنجامەکانیان رەتکردووەتەوە، بەدووریشی نازانین ئەو لایەنانەی لەپشتبێت کە سودییان لە ساختەکاری بینیوە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوەی جددی و ورد بکرێت تا بۆ گەلی عێراق روونببێتەوە کێن بکەرانی راستەقینەی ئەو هێرشانە”.