مردنی “سندوقە رەشەكەی” كەركوك

پۆڵەتیك پرێس:
ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، نووسینگەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كە ناوبراو لە سەعات ١١ی شەو بەكاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.

نەجمەدین عومەر كەریم (لەدایكبووی ١٩٦٩ی گەڕەكی ڕەحیماوەیە لە شاری كەركوك)، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندی لەكەركوك تەواوكردووە.

بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەپزیشكی گشتیدا لەزانكۆی موسڵ لە ساڵی ١٩٧١ بەدەستهێناوەو دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ بووە بەپێشمەرگەو ساڵی ١٩٧٦ كاتێك مەلا مستەفا بارزانی سەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان نەخۆش كەوتووە، نەجمەدین كەریم، كە ئەوكات پزیشكی تایبەتی بارزانی بووە، لەگەڵیدا چووەتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دواتر هەرلەوێ بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری نەشتەرگەری سیستمی دەماری لەزانكۆی جۆرج واشینتۆن بەدەست هێناوەو هەر لەوێ‌ ماوەتەوە.

نەجمەدین كەریم لەماوەی مانەوەی لەئەمریكا بووە بەئەندامی دەستەی كارگێڕی زانكۆی فلۆریدا، چوارەم بەناوبانگترین زانكۆیە لەو وڵاتەو لەڕۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەمریكا لەوانە نیویۆرك تایمزو واشینتۆن پۆست و لۆس ئانجلەس تایمزو چەند ڕۆژنامەو گۆڤارێكی تر بۆچوونی خۆی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی جیاوازی تایبەت بەعێراق دەربڕیوە.

نەجمەدین كەرم ساڵی ٢٠٠٩ بەیەكجاری گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان

ساڵی ٢٠٠٩ بەیەكجاری گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان‌و لە كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا، كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ ئەنجامدرا بەئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.

لە سەرەتای مانگی چواری ٢٠١١دا، بووە پارێزگاری كەركوك، كە دووەم پارێزگاری كەركوك بوو لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تا ١٦ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ لەپۆستەكەی بەردەوام بوو.

لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا لە (٧/٣/٢٠١٠) سەرۆكایەتی لیستی كوردستانی كرد لەپارێزگای كەركوك و دەنگی پێویستی بۆ گەیشتن بەپەرلەمانی عێراق بەدەستهێناو دواتر خۆی كاندید كرد بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار، لەكێبڕكێكە كشایەوە.

سندوقە رەشەكەی كەركوك
مانگی 10 ساڵی رابردوو، رۆژنامەیەكی لوبنانی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوكی بڵاوكردەوە، كە لەراپۆرتێكیدا باسی لە تێوەگلانی ناوبراو لە بردنی پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌ كردبوو، كە گوایە دەستی هەبووە لە “لەبردنی ١٦٠ ملیۆن دۆلار لەداهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان”.

گوایە دەستی هەبووە لە “لەبردنی ١٦٠ ملیۆن دۆلار لەداهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان”

رۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی لەراپۆرتێكیدا باسی لەوەش كردبوو، كە هۆكاری راگرتنی نەجمەدین كەریم لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی ئەو لەیاریكردنی بەداهاتەكانی نەوتی كەركوك، كە خستوویەتییە هەژماری تایبەتی خۆی‌و بە “سندوقە رەشەكەی” ئەو دۆسییە ئاڵۆزەش ناوی بردبوو.

بەپێی رۆژنامەكە، نەجمەدین كەریم بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی بەئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووستییەكانەوە هەیبووە، كە ئەو یەكێكە لە “پایە سەرەكییەكانی مافیای دەسەڵاتدار بەسەر داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە” دەستگیركراوە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردبوو، نەجمەدین كەریم و ئاشتی هەورامی توانیویانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان كۆبكەنەوە، بەجۆرێك “یەكەمیان ١٦٠ ملیۆن دۆلاری لە داهاتەكانی نەوتی خستووەتە سەر هەژماری تایبەتی بانكی خۆی”، كە بەقسەی چەندین سەرچاوە ئەویش یەكێكە لەپایەكانی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

نەجمەدین كەریم و ئاشتی هەورامی توانیویانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان كۆبكەنەوە

لەدوای دەستگیركردنی نەجمەدین كەریمیش لەبەیرووت، چی لە بەغدا چی لەهەولێر گوشارێكی زۆركرا، تەنانەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستوەردانی كرد تا بەپەلە ئازاد بكرێت، ئەوەش لەترسی ئاشكرابوونی كارەكانی تری ئەو گرووپەی لەگەڵ نەجمەدین كەریم دەستیان لەو دۆسییانە هەبووە.

رۆژنەمە لوبنانییەكە ئاشكراشیكردووە، بردنی ئەو دەیان ملیۆن دۆلارەی داهاتی نەوت لەلایەن نەجمەدین كەریمەوە بە هاوكاری و ئاگاداری ئاشتی هەورامی بووە، كە لەدوای رووداوەكانی ١٦ ی ئۆكتۆبەر لە یەكێك لەكۆشكەكانی خۆی لە هەولێر میوانداری كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا