داعش لەكەركوك دوو بیرە نەوت دەتەقێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

چەكدارانی داعش دوو بیرە نەوتێكیان لەناو كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەپارێزگای كەركوك تەقاندەوە.

میدیاكانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەك لە شانەی راگەیاندنەكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ڕۆژی شەممە چەکدارانی سەر بە داعش دوو بیری نەوتیان لە باکوری پارێزگای کەرکوک تەقاندەوە کە دەکەوێتە ناو کێڵگەی بای حەسەن لە نزیک قەزای دوبز لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک .

سەرچاوەکەوتیشی:” کێڵگەکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكەوە پارێزراوە لە ناو گرێبەستەکانی پاراستن کە وەزارەتی نەوت پێیداون، هێزە ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێكردووە و ئاگرەکەش كۆنتڕۆڵكراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا