حەشدی شەعبی كەركوك پێویستی بەگەڕانەوەی پێشمەرگە نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی حەشدی شەعبی لەسنوری كەركوك رایدەگەیەنن لەئێستادا سنوری كەركوك ئارامە و پێویستی بەگەڕانەوەی پێشمەرگە نیە، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆو پێشەرگەش لەژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات گەڕانەوەی پێشمەرگە جێبەجێكردنی بەشێكی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقە

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی داهاتوودا دوو لیوای پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەویش دوای ئەوەی مەشق پێكردنیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەواو دەبێت.

وتیشی، رۆشتنی ئەو دوولیوایەی پێشمەرگە بۆئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە وژووری هاوبەشیان لێدروستكراوە جێبەجێكردنی بەشێكی ئەو رێككەوتنەیە كە لەنێوان هەرێم و عێراقدا لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی ناوخۆو پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق كراوە.

هاوكات عەلی حوسێنی بەرپرسی پەیوەندییەكانی حەشدی شەعبی لەسنوری كەركوك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دۆخی ئەمنی لەسنوری پارێزگای كەركوك باشە و جگە لەو هێزانەی ئێستا لەكەركوكن بۆپاراستنی پێویستی بە هێزی پێشمەرگە نییە.

وتیشی، بەپێی دەستورهێزی پێشمەرگە ئەركی پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانەو كەركوكیش هێزی زۆری لێیەو پێویستی بەپێشمەرگە نییە و راشیگەیاند، هاتنی پێشمەرگە بۆ سنوری كەركوك زیانی بۆكەس نییە بەڵام سودیشی دیار نییە.

سەبارەت بەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆكەركوك، ئەحمەد رەفیق وتەبێژی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك بەپۆڵەتیك پرێس وتی، لەئێستادا داعش بەشێوەیەكی رێكخراوتر لەجاران دەركەوتووەتەوە بۆیە لەم كاتەدا پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان پێشمەرگەو هێزەكانی سوپای عێراق لەوناچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بوونی پێشمەرگە لەكەركوك گرنگی خۆی هەیەو هەنگاوێكە بۆ رێگریكردن لەجموجوڵەكانی داعش لەوناوچانەی مەترسیان لەسەرەو بۆشایی ئەمنیان تێدا دروستبووە بۆیە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆكەركوك و شان بەشانی هێزە عێراقییەكان ئەرك جێبەجێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا