بافڵ تاڵەبانی: كەركوك و یەكێتی دوانەی دانەبڕاوی یەكترن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەشاری كەركوك بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا و زانای ئاینی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و سەرۆك هۆزەكان لە سنووری كەركوك .

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخ و گوزەران و داواكاری خەڵكی كەركوك و بەهێزكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و قوڵكردنەوەی زیاتری پێكەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێكهاتە و ئاینزاكاندا لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئارامی و خزمەتكردنی زیاتری سنوورەكە .

بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە لە ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و سەرۆك هۆزەكانی كەركوكی روانی لە خزمەتكردنی كایەكانی ژیان و بەهێزكردنی هاریكاری و گیانی پێكەوەژیان لەشارەكەدا بۆئەوەش روونیكردەوە یەكێتی پابەند بەرێبازی راست و رەوانی سەرۆك مام جەلال سورە لەسەر هەڵوێستەكانی بۆداكۆكیكردن لە ماف و داخوازیە ڕەواكانی خەڵكی خۆراگری كەركوك بەهەموو نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی شارەكە ئەویش دوور لە پەراوێزخستن و جیاكاری مەزهەبی و نەتەوەیی .

هاوسەرۆك پشت ئەستور بەدڵسۆزی و قوربانیدانی كەركوكییەكان بۆ یەكێتییەكەی خۆیان رایگەیاند كەركوك و یەكێتی دوانەی دانەبڕاوی یەكترن.

وتیشی، لەئەمڕۆشدا چاومان لەسەر كەركوكییەكانە كە بەهەمان رۆحیەتی رابردوو بەشداری ئەم هەڵبژاردنەش بكەن و سەری كەركوك و كورد و یەكێتی بەرزبكەنەوە چونكە ئەم پرۆسەیە بۆ كورد چارەنووسسازە و سەركەوتنی هاوپەیمانيی كوردستان واتای بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد و پێكهاتە رەسەنەكانی ئەم شارەیە، بۆیە هەموومان پێكەوە لەخەمی كەركوكدا خەبات دەكەین و خزمەتی زیاتری شارەكەی خۆمان دەكەین.

هەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو وێڕای خستنەڕووی چەندین سەرنج و پێشنیاز ئامادەبووان جەختیانكردەوە وەك هەمیشە پشت و قەڵا دەبن بۆ یەكێتی و كاردەكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا