پەكەكە وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەكەكە وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت ئەوان كە هیچ باجێكیان لە دژی داعش نەداوە، بە زمانی هاوكار و تەسلیمبوون و دەوڵەتی تورك قسە دەكات، گەلی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گۆڕەپانەكە بۆ پێداهەڵدانە هەرزانەكان جێناهێڵێت.

كۆمیتەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕاگەیەندراوێكی لەسەر قسەكانی مەسرور بارزانی بڵاو كردەوە كە وتبوی پێویستە ڕۆژئاوای كوردستان پەیوەندیەكانی لەگەڵ پەكەكە بپچڕێنێت.

كۆمیتەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەكەكە رایگەیاند: گەلی كورد بە پرۆسەیەكی مێژوویی زۆر گرنگدا تێدەپەڕێت. داگیركارییەكانی توركیا و هێزەكانی دوژمنی كورد و هاوپەیمانەكانیان بە دەستبەتاڵی دانانیشتن. گورزەكانی گەریلاكانی ئازادی كورد لە دژی هێرشە داگیركارییەكانی ئاڤاشین و زاپ و كوردستان، دەوڵەتی تورك و هێزە هاوپەیمانەكانیانی تەنگەتاو كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: دەوڵەتی داگیركەری تورك و هێزە هاوپەیمانەكانی هەموو توانایەكیان بۆ لەناوبردنی تێكۆشانی ئازادی و پێگەی كورد بەكار دەهێنن. لە پرۆسەیەكی بەم شێوەیە ناسك و مێژووییدا مەسرور بارزانی كە پێویستە بە فكر و بەرپرسیارێتی نیشتمانپەروەری هەڵسوكەوت بكات، بە قسەكانی ئەوە ئاشكرا دەكات كە بۆچی هێشتا كێشەی كورد چارەسەر نەكراوە و قورستر بووە.

پەكەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت “ئەگەر ئەو لێدوانانە كە بە ناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە، لەلایەن ڕای گشتی كوردستانەوە بە ئاشكرایی نەبینرایە، ئەوا وەك لێدوانی دەسەڵاتدارانی توركیا دەبینران، ئێمە بۆ گەلەكەمانی بەجێدەهێڵین كە ئەم لێدوانانە چ پەیوەندیەكیان لەگەڵ نیشتمانپەروەریی كورد و كوردستانەوە هەیە.

وتوشیەتی “ئەو قسانەی مەسرور بارزانی كە دەڵێت دەوڵەتی تورك نەك لەگەڵ كورد بەڵكو لەگەڵ پەكەكە كێشەی هەیە، پێویستە رۆژئاوا پەیوەندیەكانی لەگەڵ پەكەكە بپچڕێنێت، بە پێچەوانەوە دەوڵەتی تورك نیگەران دەبێت‌ پیشانی دەدات كە بە زمانی هاوكار و تەسلیمبوون و دەوڵەتی تورك قسە دەكات، دەوڵەتی تورك ماوەی 40 ساڵە لە هەموو شوێنێك و هەموو جارێك ئەم قسانە دووبارە دەكاتەوە. مەسرور بارزانیش بەم شێوەیە سوكایەتی بە یادەوەری مێژوویی گەلی كورد و ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا