داوای دەستلەكاركێشانەی مەسرور بارزانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان داوای دەستلەكاركێشانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.

لە دانیشتنەكەدا كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، دەبوو حكومەت خۆی لەپەرلەمان ئامادەبوایە.

وتیشی، “داوا دەكەین سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەست لەكاربكێشێتەوە”.

لەبەرامبەریشدا ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وەڵامی كازم فاروقی دایەوەو بەهۆیەوە گرژی دروست بوو، پاشان سەرۆكی پەرلەمان داوایكرد وتەكانی كازم فاروق لە پرۆتۆكۆڵ بسڕێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای 23 پەرلەمانتار دانیشتنی بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی رێكخست، بەڵام تیمی حكومەت نەچوونە پەرلەمان، لەبری ئەوە بەنوسراو وەڵامەكانی گفتوگۆی پرساندنیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ناردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا