توركیا بۆردومانی گوندێکی سەر بە ناوچەی شوانی کرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی دوو شەممە، 4 ی تشرینی یەكەم، فڕۆكەكانی توركیا بۆردوومانی بارەگاكەیەكی پەكەكیان لەنزیك گوندی سەیدانی خواروو لە ناوچەی شوان كرد.

بەپێی زانیارییەكان بۆردومانەكە بنكەیەكی پەكەكەی كردووەتە ئامانج لە نزیك گوندی سەیدانی خواروو لە ناوچەی شوانی سەر بەقەرەهەنجیر.

لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا دوو كەس برینداربوون، دوای رەوانەكردنیان بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، بە مەبەستی چارەسەركردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو دووبریندارە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام زانراوە یەكێكیان ژنێكی تەمەن 24 ساڵە و ئەوی دیكەشیان پیاوێكی تەمەن 35 ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا