گرژی كەوتەوە نێوان پێشمەرگە و پەكەكە و زیان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە نێوان خەلیفان و بێخمە ژمارەیەك چەكداری پەكەكە تەقەیان لە بازگەیەكی پێشمەرگە كردووە.

سوپاسالاری پێشمەرگە راشیگەیاندووە، پێشمەرگە وەڵامی پەلامارەكەی داونەتەوە و زیان هەیە.

دەقی روونكردنەوەكە

ڕوونكردنەوەیەك لە سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 26-7-2021 لە نێوان خەلیفان و بێخمە ژمارەیەك چەكداری پەكەكە تەقەیان لە بازگەیەكی پێشمەرگە كردوە وە پێشمەرگەش تەقەی بەرانبەریان كردوە و بە پێی زانیاری سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە زیان هەیە.

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان

26-7-2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا