حکومەتی هەرێم: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام نەدراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆك وەزیران، كورتەیەكی دەربارەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یۆنان و بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری دێلفی و دیداریان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان خستەڕوو. ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ حكومە‌تی یۆنان، ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ هە‌ماهە‌نگیكردن لە‌گە‌ڵ هە‌رێمی كوردستان لە‌بوارە‌ جیاكاندا، بە‌تایبە‌ت لە‌ گە‌شتوگوزار و وە‌بە‌رهێنان، وتیشی: بڕیارە‌ شاندێكی باڵای یۆنان، سە‌ردانی هە‌رێمی كوردستان بكات بە‌مە‌بە‌ستی پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان.

حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حكومەتی فیدراڵ بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سەر دۆسیەی نەوت و گاز كە بەرژەوەندی گشتی هەمووان لەخۆ بگرێت، كۆبوونەوە و گفتوگۆكان تا ئێستا بەردەوامن و ڕێككەوتنی كۆتایی ئەنجام نەدراوە. لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان، چارەسەری بنەڕەتی ئەم بابەتە لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەبینێتەوە وەك لە دەستووردا هاتووە و حكومەتی هەرێم، پابەندبوونی خۆی لە بەرامبەر كۆمپانیا نەوتییەكان دووپات دەكاتەوە تا گەیشتن بە ڕێكەوتنی كۆتایی بەگوێرەی دەستوور، كە مافی هەموو لایەنەكانی تێدا پارێزراو بێت.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، بەردەوامیدان بوو بە گفتوگۆكردن لە سەر پێداچوونەوە بە میكانیزمی كاركردن لە ناو حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاراستەی برەودان بە باشتر ڕاییكردنی كارەكانی حكومەت و پتەوكردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت و نەهێشتنی ڕووتین و لێكۆڵینەوە لە داواكاریی وپێداویستی وەزارەتەكان لە پێناوی چارەسەركردنیان بە ئامانجی برەودان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی گشتی بە شێوەیەكی باشتر بە هاووڵاتییان وبەدەنگەوەچوونی داخوازیی و داواكانیان.

لە بڕگەی سێیەمدا، ئەنجومەنی وەزیران، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان) پەسەند كرد لە بەرڕۆشانیی یاسای ژمارە 14 ساڵی 2021 كە ئامانج لێی ڕێكخستنەوەی ڕێكارەكانی بەدەستهێنانی ناوی بازرگانی و تۆماركردنی لە تۆمارنامەی بازرگانی و دەستنیشانكردنی لایەنی پەیوەندیدار كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمە، ئەویش بە ئاراستەی ئاسانكاریی بۆ بازرگان وخاوەنكاران وسوود وەرگرتن لە تەكنەلۆجیای زانیاری و پێدانی ژمارەی بێ هاوتا بە بازرگانەكان بە ئاڕاستەی ئاسانكاریی لە ڕاییكردنی مامەڵەكان وكەمكردنەوەی ڕووتین و برەودان بە چالاكی بازرگانیی.

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندكردنی ( پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ) كە لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایەڕوو، پاشان ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی پەسەند كرد، سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی باج و گومرگی لە سەر ئاژەڵی هاوردەكراو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا