مەسرور بارزانی: گەشبینم بە چارەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گەشبینە بە گەیشتنە چارەسەری كۆتایی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەتویتەری خۆی رایگەیاندووە، تیمی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەكانی پێكهێنەری حكوومەت دەكات.

ئەوەشدەخاتەڕوو، تیمەكە ئامانجێكی یەكگرتووی هەیە و بە بەهێزییەوە كاری بۆ دەكات.

لەبارەی چارەسەری كێشەكانیشیان لەگەڵ بەغدا، بارزانی دەڵێت، “گەشبینم بەوەی دەتوانین لەگەڵ حكومەتی عێراقی بگەینە چارەسەرێكی كۆتایی“.

ئەو وتانەی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكدایە، بەهۆی قوڵبوونەوەی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت لەگەڵ بەغدا رێك بكەوێت پێشتریش چەندینجار شاندی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدایان كردووە.

بەهۆی چارەسەر نەكردنی ئەو كێشەكانی لەگەڵ بەغدا، حكومەتی هەرێم رووبەڕووی قەیرانی دارایی قوڵ بوەتەوەو توانای دابەشكردنی مووچەی نییە ئێستا كە مانگی نۆیە حكومەت تەنها مووچەی سێ مانگی دابەشكردووە، بەجۆرێك مووچەی دوو مانگی كۆتایی بەلێبڕینی سەدا 21 دابەشكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا