حكومەتی عێراق سەربازی بەزۆرەملێ‌ دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی بەزۆرە ملێ‌.

حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی بەزۆرەملێی دەربڕیوە لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای خزمەتی ئاڵادا.

حەسەن نازم ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت و تاوتوێ دەكرێت.

خزمەتكردنی سەربازی بەزۆرەملێ لە سەردەمی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووتری عێراقدا جێبەجێدەكرا تا ساڵی 2003 ەو كۆتایی هاتنی حوكمی بەعس لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا