حكومەتی عێراق سوورە لەسەر هێنانەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لەسەر هێنانەوەی ئەو پارانەی بە شێوەی نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات، ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت و پەرلەمانی عێراق پابەندبوونی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی دەربڕیوە.

رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لەدوای كۆبونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیشكی خستە سەر بڕگەكانی كۆبوونەوەكە.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: حكومەت و پەرلەمان پابەندبوونی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی دەربڕیوە.

حەسەن نازم وتی: پەیماننامەی رەفتاری هەڵبژاردن كە لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار و ئامادەبونی سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكان واژۆكراوە، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی پاكی و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن.

دەربارەی پارە براوەكانی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، رایگەیاند، حكومەت سوورە لەسەر ئەوەی هەموو هەوڵێك بخاتەگەڕ بۆئەوەی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات بگەڕێندرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا