عزەت سابر: پاشەرۆژی هەناردەی غازی سرووشتی لە نەوتەكە باشترنابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، نەوت ماڵوێرانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هێناو دەبێت رێگە نەدرێت حكومەتی هەرێم غازیش بەدەردی نەوت بەرێت.

د.عزەت سابر مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابووری رایگەیاند: نەوت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بوەتە ماڵوێرانی گەورەو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو سیاسەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كردە قوربانی هەناردەی نەوت، ئەوەش سوودی نەوتەكەیە بۆ خەڵك كە دەیبینین.

وتیشی: نەوت وایكرد نیوەی خاكی كوردستان بكەوێتە دەست حكومەتی عێراق و نەوت بوو ریفراندۆمی پێ كردین و دوایش ئەنجامەكەییمان بینی، هەروەها نەوت بوو كەرتەكانی دیكەی كردە قوربانی ئەوەش حاڵی نەوتەكەمانە كە كەس نازانێت چەند هاوردە دەكرێت و چەندیش بەرهەمی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت لایەنەكان و خەڵكیش ئەوە قبوڵ نەكەن ئەوەی نەوت بەسەری هێناون غاز خراپتریان بەسەربهێنێت، هەروەها دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت لەئێستادا نەوت گەیشتوەتە سەروو 100 دۆلار حكومەت هەر ناتوانێت مووچە لە 30 رۆژجارێكدا دابەشبكات، هەناردەی غازی سروشتیش پاشەڕۆژی لەمە باشتر نابێت، بۆیە دەبێت هەموو لایەك رێگری بكەن لەوەی كە غازەكەش بەدەردی نەوتەكە ببنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا