مەسرور بارزانی: كاتی ئەوەیە بەرهەمی قوربانیدانی خۆمان بخۆین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی لە كۆڕبەندی جیهانیی وزە رایگەیاند، دڵنیام هەرێمی كوردستان دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی وزە لە جیهان، لە ئایندەیەكی نزیكدا گازی سرووشتی بۆ عێراق، توركیا و ئەوروپا هەناردە دەكەین، بۆ ئەوەی ئاسایشی وزەیان بۆ دابینبكەین.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی جیهانیی وزە لە دوبەی وتارێكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوەدا، چیرۆكی وزەی ئێمە هیوابەخشە، ئێمە لە سەرەتاوە دەستمانپێكرد، 15 ساڵ لەمەوبەر كاتێك یاسای وەبەرهێنانی نەوتمان دەركرد، بۆ هەرێمێك كە لە رۆژێكدا نیو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و هەناردەی دەكات، هەروەها نزیكەی نیو ملیار پێ سێجای گاز بەرهەمدەهێنێت لە رۆژێكدا و لەگەڵ بوونی ویست بۆ بەرەوپێشبردنی هەردووكیان، بەڵام ئەمە كارێكی ئاسان نەبوو.

وتیشی: ئێمە دەرفەتێكی گەورەمان هەیە بۆ دابینكردنی وزە بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهانی و سوورین لەسەر ئەوەی كوردستان بكەینە سەنتەرێكی وزە لە ناوچەكەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەردەوام دەبین لە دروستكردنی وێستگەی وزەی زیاتر و وزەی پاك بۆ داهاتوویەكی بەهێز، لە هەمان كاتدا ئێمە لە پەرەپێدان بە هەناردەكردنمان بەردەوام دەبین، من دڵنیام كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەبێت بە سەرچاوەیەكی وزەی گرنگ بۆ ویست و خواستی جیهانیی، كە بەردەوام لە زیادبوون دایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا