پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 76 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 27 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباری ئەم بەرزبوونەوەیە، بەڵام هێشتا نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکیی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.