وەزیری بەرگری عێراق لە تورکیایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆببێتەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 4-10-2023، سابت محەمەد عەباسی، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارتی بەرگری تورکیا، سابت محەمەد لەسەر بانگێشتنامەی یەشار گولەرەوە گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.

بڕیارە ئەمڕح پێنجشەممە، لە باڵەخانەی وەزارتی بەرگریی تورکیا لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لەسەر پرسی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات و هاوکارییەکانیان لەبواری پیشەسازی بەرگریدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا