پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیاو بڕیارە بە بەهای 23 ملیار دۆلار 40 جۆری ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا بفرۆشێت. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە تورکیا ئەندامێتی سوێدی لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسەندکرد.
ئەمریکا چەند ساڵێکە لەگەڵ تورکیا لە هەندێک بواردا کێشەی هەیە و ئەوەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان هەبووە.
تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 داوای لە ئەمریکا کرد کە 40 فڕۆکەی جۆری ئێف 16ی پێ بفرۆشێت.
هەرچەندە ئیدارەی بایدن پشتیوانی لە فرۆشتنی فڕۆکەکانی ئەمریکا بە تورکیا کرد، بەڵام ناڕەزایەتی لە کۆنگرێس لەبارەی نزیکبوونەوەی تورکیا و رووسیا، دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دواینیشیان دواخستنی ئەندامێتی سوێد لە ناتۆ وایکرد فرۆشتنی فڕۆکەکان بە تورکیا دوابکەوێت.