پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران كوژرانی موحسین فه‌خری زاده زانای ئه‌تۆمی و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌تۆمی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پشت راستكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
میدیاكانی ئێران له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه، هه‌واڵی كوژرانی موحسین فه‌خری زاده زانای ئه‌تۆمی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی ئابسه‌ردی شارۆچكه‌ی ده‌ماوه‌ندی سه‌ر به تارانی پایته‌خت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، كوژرانی فه‌خری زاده له رێی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه و دواتر پێكدادان له نێوان پاسه‌وانه‌كانی موحسین فه‌خری زاده و چه‌كداره‌كاندا روویداوه سێ له چه‌كداره‌كان كوژراون.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.