پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خاوەنی نانەواخانەکانی سلێمانی رایانگەیاند، یان شەش نان دەکەین بە هەزار یان سبەی هیچ نانەواخانەیەک کارناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خاوەنی نانەواخانەکانی سلێمانی رایانگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەین نان هەشتی بە هەزار بفرۆشرێت بەڵام دەبێت حکومەت گومرگی سەر ئارد لاببات و بێتەسەر خەت و وەڵامی جددی نانەواکان بداتەوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، نانەواکان دەیانەوێت بژین نەک دەوڵەمەند ببن، ئەوان بە هیلاکی و رەنج و ماندووبوون دەیانەوێت ژیانێکی شایستەیان هەبێت، بۆیە داوا دەکەین لە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگار و قایمقامیش هەڵوێستیان هەبێت.
لەبارەی کواڵتی ئاردەکانەوە باسیان لەوەکرد، ئەو ئاردە بەکەڵک نایەت و دەسوتێنرێت بەئەنقەست، ئەگەر ئەو ئاردەی خۆمان بە باشی بەرهەم بهێنرێت پێویستمان بە ئاردی دەرەوە نابێت.
وتیشیان: ئەمڕۆ نەیەنەسەر خەت نانەواخانەکان دادەخەین، ئێمە لەگەڵ ئەوە نین شەش نان بە هەزار بێت چونکە قوتی خەڵکمان بۆ گرنگە، بەڵام دەبێت حکومەت کارئاسانی بکات و کارەبا و گاز و ئارد دابین بکات.