بە رێژەی 50% داشكاندن بۆ كرێی كارەبای فڕنی سەمون و نانەواخانەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردراوە بەڕێژەی 50% داشكاندن بۆ كرێی كارەبای فڕنی سەمون و نانەواخانەكان بكرێت، بۆئەو مەبەستەش پێویستە لە سبەینێ 8/11/2022 ەوە خاوەنی فڕنی سەمونخانە و نانەواخانەكان سەردانیان بكەن.

وەك ئاماژەی پێكردووە، ئامانج لەسەردانیكردنی خاوەنی فڕنی سەمون و نانەواخانەكان جێبەجێكردنی رێكارەكانی داشكاندنی 50%ی قەرزی پارەی كارەباكانیانە.

هەروەك داوا لە خاوەنی فڕنی سەموون و نانەواخانەكانیش دەكات سەرجەم بەڵگەنامەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا