نانەواخانەکانی سلێمانی: نرخی ئارد دانەبەزیوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری سەمونخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئارد دانەبەزیوە، ئەوەی دەڵێن دابەزیوە ئاردی بایەعییە و چەندینجار لێدوانمان داوە %10ی ئەو ئاردە بۆ نانەواخانەکان بەکاردێت.

سەڵاح ساڵح نوێنەری سەمونخانەکانی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئەو ئاردەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسی لێوەکردووە، نابێت بە نان، ئەوان دوو گونک بۆ سێ گونکیان لێتاقیکردووەتەوە و کێشەیان بۆ دروست نەبووە، بەڵام نانەوا هەیە بەجارێک 300 بۆ 400 گونک دادەنێت، تا 20 گونک دەکات بە نان ئەوانەی تر شل دەبنەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیە لە قایماقمیەت و نمونەی نانەکەیان بۆ ئەبەین، ئەوە چارەسەر نییە چونکە ئەم مانگە ئاردی کارگەیەک باشە، مانگی داهاتوو رەنگە دیسان ئاردەکە خراپ ببێتەوە.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە مۆڵەتمان پێدابوون تا دوای سەری مانگ، نەک هەر ئارد بەڵکو کێشەی گاز و سوتەمەنی و کارەباشمان بۆ چارەسەر بکەن، جگە لەوەش رسوماتی بەڕێوەبەرایەتییەکان کە هەندێکیان پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە، بڕیارە بۆمان لاببەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێم رایگەیاند، نرخى فەردەیەک ئارد له شارى سلێمانى دابەزى بۆ 23000 بيست و سێ هەزار دينار و ھەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا