پێشمەرگەیەك لە ناحیەی قەرەهەنجیر بێسەروشوێن دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی 25 لەسەر 26ی ئەم مانگە پێشمەرگەیەك بەناوی سوبحان عەزیز لە ناحیەی قەرەهەنجیر لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەشی دەڵێن، “لە کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەری نییە”.

کەسوکاری پێشمەرگەکە بە پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین سۆراغی کوڕەکەمان بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەسوکارەی، سوبحان عەزیز خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، لە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی پێشمەرگەیە.

دەشڵێن، “هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیمان نییە و هیچ شکنابەین کە ئەم کوڕەمان یەکێک ڕقی لێیبێت یان کێشەمان هەبێت لەگەڵ کەسێکدا، تەنها گومانمان لە حکومەتی عێراقە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو شەوەی سوبحان عەزیز بێسەروشوێن بووە، پێشوەختە سوپای عێراق پەیوەندییان پێوەی کردووە و داوایان لێکردووە هێڵی ئینتەرنێتەکەیان بۆ چاکبکاتەوە بەوپێیەی بریکاری یەکێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێتە، دوابەدوای ئەوەی چووەتەدەرەوە دەنگی نەماوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا