جۆ بایدن: دەبێت وڵاتانی کەنداو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەبێت وڵاتانی کەنداو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە پەیامنێرەکان لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە بکات وتی، “نەک تەنها سعودیە، بەڵکو دەبێت سەرجەم وڵاتانی کەنداو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن”.

پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “جۆ بایدن لەماوەی نێوان 13 بۆ 16ی تەمموز سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لەنێویشیاندا دەچێتە سعودیە و فەلەستین و ئیسرائیل”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا