لێدوانی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردتستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و ئەنجوومەنی وەزارەت چەند رێکارێکی بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران راگەیاندووە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاردراوە کە دوو تاقیکردنەوەی گشتیی خولی یەکەم و دووەم بۆ تەواوی خوێندکارانی هەرێم دیاریبکرێت و زۆرینەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیووە و دەنگیداوە بە کەمکردنەوەی مەنهەج و پێشتریش بڕیارمانداوە بە پێدانی 5 نمرەی بڕیار بۆئەوەی خوێندکارانی پۆلی 12 بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا بکەن”.

باسی لەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 خراونەتە پاش جەژنی قوربان و لە 23-6 دەستپێدەکات.

وەزیری پەروەردە دەشڵێت، “کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی مەنهەج لەسەر قوتابییان زۆر دەرناکەوێت چونکە بەشێکی بەشێکی پرۆگرامەکان کەمکراونەتەوە و ساڵانی رابردووش ئەم کارە ئەنجامدراوە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا