وەزیری داد سەرپەرشتی دابەشكردنی كەرەستەی زیندان دەكات بەسەر زیندانیانی عێراقدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‎ وەزیری داد د.خالد شوانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دابەشكردنی كەرەستەی جۆراوجۆری زیندانییەكانی چاكسازی عێراق و كەرەستەی پاسەوانانی چاكسازی كرد.

‎لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ بەشەكانی زیندان لە بەشی چاكسازیی عێراق، د.خالد شوانی وەزیری داد بەیاوەری زیاد خەلیفە ئەلتەمیمی، بریكاری باڵای وەزارەت، لە نزیكەوە چاودێری هێنانی كەرستەی زیندانیانی كرد لە ڕوی كۆگاكردن و كوالێتی و بڕی كەرەستەكان كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كڕدراون و تەرخانكراون بە بەمەبەستی دابەشكردن بەسەر زیندانیان و پاسەوانانی چاكسازیی.

د.خالد شوانی ئاماژەی بەوەشكرد كە فەرمانیان داوە بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنەی تایبەتمەند لەو بارەیەوە بە چاودێری وەزیری داد بە شێوەیەك كە گەرەنتی ئەوە بكات كە هەموو كەلوپەلەكان بگاتە دەست زیندانییەكان.

‎ئاماژەی بەوە كرد، ڕاپۆرتی لایەنە چاودێرییەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە كۆمپانیاكانی دابینكەری كەل و بەل و كەرەستەی زیندان بەتەواوی ئەركەكەیان ئەنجام نادەن، سەرەڕای دانی مافی شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردوو .

وەزیری داد روونیكردەوە، لیژنەیەك پێكهێنراوە، بە سەرۆكایەتی بریكاری باڵای وەزارەت، بۆ بەدواداچوون و چاودێریكردنی پڕۆسەی دابەشكردن، بۆ ڕێگریكردن لە هەر گومانێكی گەندەڵی لە كڕین و دابەشكردنەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا