گەنجێک لە چیای حاجیلە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری ئیدارەى راپەڕین گەنجێک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ کاتبەسەربردن چووەتە سەر چیای حاجیلەو لەوێ کەوتووەتەخواەرەوە و گیانی لەدەستدا.
 ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەى راپەڕین گەنجێک لە چیای حاجیلە لەو قەزایە کەوتووەتەخواەرەوە و گیانی لەدەستداو گەنجەکە دانیشتووی قەزای رانیەیە و تەمەنی ١٥ ساڵە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری رانیەیە.

ئەو گەنجە بە مەبەستی کاتبەسەربردن لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چوونەتە سەر چیای حاجیلە لەوێ کەتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە و هێشتا وردەکاری لەسەر چۆنیەتی کەوتنەخوارەوەی ئە گەنجە نازانرێت.

لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕیکانی چووەتە سەر چیای حاجیلە و بە تەنیا هەوڵیداوە بچیتە سەر لوتکەی چیاکە و دواتر بەهۆی سەختیی شوێنەکەوە نەیتوانیاوە بێتە خوارەوە.

دواتر هاوڕیکانی بەجێیان هێشتووە و رۆشتوون بەدوای هاوکاریدا بگەڕێن بۆ ئەوەی گەنجەکە رزگار بکەن، بەڵام ئەو کاتەی گەیشتوونەتەوە لای بینیویانە کەتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

گەنجەکە تەمەنی ١٥ ساڵبووە و خوێندکاری پۆلی ٩ی بنەڕەتی بووە و دانیشتووەی قەزای رانیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا