پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایەک داده‌خات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه29ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بوونی مۆڵه‌ت لیژنه‌كه ئارایشتگای كۆژان (راڤه) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات”.
ڕوونیکردەوە، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای كۆژان (راڤه) نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستیی شوێنه‌كه و كارمه‌نده‌كان، هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته‌كانی پیشه‌یی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌یه به پیشه‌كه‌ی، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه.
ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه له سه‌رجه‌م پیشه جیاوازه‌كاندا، بۆیه پێویسته هه‌ر پیشه و هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌نی پیشه‌كه مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.
جەختیکردەوە، لە راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئارایشتگادا هاتووه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای كۆژان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاسایییه‌كان ده‌كرێته‌وه.