بابەكر زێباری: جموجوڵەكانی داعش لە ناوچەكوردستانیەكان لە سنوری دەسەڵاتی عێراقدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بابەكر زێباری، راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، ئەو جموجوڵ و كردەوانەی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان ئەنجامیان دەدات لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدان و لەو شوێنانەی هێزی پێشمەرگە پارێزگاری لێدەكات هێڵێكی بەرگریی بەهێز دروست كراوە، داعش ناتوانێ زەفەری پێ ببات و زیان بە هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

بابەكر زێباری، راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاند: جموجوڵەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیەكان زیاتر لەو ناوچانەن كە لەژێر دەسەڵاتی عێراقدان، نەك هێزی پێشمەرگە، چونكە هێزی پێشمەرگە هێڵێكی بەرگریی زۆر باش و پتەوەی دروستكردوە كە داعش توانای نییە زەفەری پێ ببات و بێن بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو كێشەی هەیە لەو ناوچانەن كە هێزی عێراقی بەرگریی لێ دەكەن.

وتیشی: ئەو سنورانەی لە دەستی هێزی پێشمەرگەدان هیچ كێشەیان نیە و هێزی پێشمەرگە هەمو پێداویستییەكی بۆ دابینكراوە و بێگرفتە و چەكی پێشكەوتوی هەیە كە بۆ بەرگریكردن زۆر باشە و توانای بەرگرییەكی باشی هەیە و سەركردایەتییەكی یەكگرتوی هەیە، چونكە بونی سەركردایەتیەكی یەكگرتو زۆر گرنگە بۆ هێزی سەربازی.

بابەكر زێباری روونیشیكردەوە، هێزی پێشمەرگە بەردەوام لە خۆ ڕێكخستندایە و ئێستا هەر لیوایەك دروست دەكرێت لە شوێنی خۆی دەمینێتەوە و پارێزگاری لەو ناوچەیە دەكات و كار دەكرێت بۆ ئەوەی فیرقەش دروست بكرێت، هەنگاوەكانیش زۆر لەسەرخۆن و بە شێوەیەكی ڕێكوپێك جێبەجێدەكرێن، كە لەشكرێكی نیزامیی زۆر باش دروستبێت، بۆیە هێزی پێشمەرگە هیچ كێشەی نییە و بەرگرییەكی زۆر باش لە كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا