75 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە ئاكامی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكەوە لە دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 75 كۆچبەر خنكاون و 15 كۆچبەریش رزگاریان بووە، بەڵام ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، لە ئاكامی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست كە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا زیاتر لە 75 كۆچبەر خنكاون.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە بەلەمەكەدا 15 كۆچبەر رزگاریان بووە.

تا ئێستا رێكخراوەكە ناسنامەی ئەو كەسانەی ئاشكرانەكردووە كە لە بەلەمەكەدا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا