پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەمساڵ ئەگەر ئەنجام بدرێت.
هەندرێن محمد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایگەیاند ئەگەر لایەنە سیاسیەکان بگەنە ئەنجام و ڕێکبکەون ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، کەل و پەلی تەواویان ئامادە کردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەگەر پێویستیش بکا سەردانی بەغدا دەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە سیستمی بایۆمەتری.
لایەنە سیاسیەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بە هۆی ئەوەی هەندێک لە لایەنەکان داوا دەکەن سیستمی هەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت، حزبی پارتیش داوا دەکات بە یەک بازنەیی بمێنێتەوە.