دادگای باڵا وادەی بڕیاردان لە دەست لە كاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی چوارشەممە 28 ی ئەیلوولی 2022 ی دیاریكرد بۆ پێداچوونەوە بە تانەی قبوڵكردنی دەست لە كاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر.

رۆژی یەكشەممە 4_9_2022، میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد، كۆتایی مانگی ئەیلوول دادگای باڵای فیدراڵی بەمەبەستی تانەدان لە دۆسیەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سەر بە رەوتی سەدر كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دادگای باڵای فیدراڵی دوای وەرگرتنی دۆسیەی دەستلەكاركێشانەوەی 73 ئەندامی ‌فراكسیۆنی رەوتی سەدر لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، 28ی ئەیلوول بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكە كۆدەبێتەوە و بڕیاری كۆتایی دەدات.

رۆژی 12_6_2022َ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوای لە حەسەن عەزازی، سەرۆكی فراكسیۆنی رەوتەكەی لە پەرلەمانی عێراق كرد كە لە پێناو نیشتمان و گەل بۆ ڕزگاركردنیان لە چارەنوسی نادیار نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەن.

هەمان رۆژ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدری پەسەندكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا