به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ بلۆككراوه‌كانی ڕێككه‌وت

پۆڵەتیک پرێس

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فوئاد حسێن رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسرا گفتوگۆ لەسەر پارە بلۆککراوەکانی عێراق کراوە کە لە بانکەکانی سویسرادان.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا کردووە و وتیشی: گفتوگۆمان لەسەر دۆسیەی کۆچ لەسەر ئاستی سویسرا و ئەوروپا و دانانی چارەسەر بۆ پەنابەران کردووە.

جەختی لەوەشکردەوە، سویسرا رۆڵی گرنگی هەیە لە بنیادنانی سەقامگیری و باسی لەوەشکرد، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان سویسرا و عێراق واژۆ کراوە.

دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ئیگنازیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا