كاكەییەكانی كەركوك گوندەكانیان چۆڵدەكەن

ئەم بابەتە 45 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لەدانیشتوانی گوندە كاكەییەكانی كەركوك گوندەكانیان چۆڵكردووەو هۆكارەكەشی بۆ پشتگوێخستنیان لەلایەن سوپای عێراقییەوە دەگێڕنەوە.

هەژار كاكەیی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی بوونی مەترسییەكانی داعش و بە سەربازگەكردنی دێهاتەكانی كاكەیی لە سنوری كەركوك و داقوق گوندنشینانی ئەو ناوچانە ماڵەكانی خۆیان جێهێشتووە و بەشێك لە گوندەكان بەتەواوی چۆڵكراون و بەشێكیشیان چەند ماڵێكی كەمی تێدا ماوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، لەكاتی دەسەڵاتی كوردیشدا ئەو ناوچانە فەرامۆش كرابوون، بەڵام ئێستا زیاتر فەرامۆشكراون، چونكە ئەو ناوچانە بوونەتە ناوچەی سەربازی و داعشیش هێرشی دەكاتەسەر.

هاوكات بەپێویستیزانی، خەڵكی ناوچەكە خۆیان هێزێك پێكبهێنن تاوەكو ناوچەكەیان بپارێزن.

لە سنوری كەركوك و داقوق هەشت گوندی كاكەیی تێدایە لە ئێستادا بەشێكی گوندەكان بە تەواوی چۆڵكراون و هەندێكی دیكەشیان چەند ماڵێكی كەمی تێدا ماوەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک