لە سلێمانی خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندانەکانیان کردەوە.

لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی خوێندکارانی ناڕازی زانکۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم زانکۆی سلێمانیدا جارێکی دیکە گردبوونەوەی خوێندکاران دەستیپێکرد.

لایخۆیانەوە خوێندکاران دەڵێن، واز لە خۆپیشاندان ناهێنین تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت.

یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خوێندکارانی ناڕازی گەڕانەوەی دەرماڵەکانیانە و داوادەکەن بەزوویی دەرماڵەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا