لیژنەی دارایی: كورتهێنانی بودجە پێویستی بەقەرزی دیكە نییە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت “بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی 2021 پێویست بەوە ناكات عێراق قەرزی دیكە بكات، چونكە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیكە 70 دۆلار ئەو كورتهێنانە پڕدەكاتەوە”.

بەپێی زانیاری ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان، حكومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ 100 ترلیۆن كورتهێنانی دەبوو، بەڵام بە چەند رێگایەك كورتهێنانەكەی بۆ 58 ترلیۆن دینار كەمكردەوە.

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند: “بەرزبوونەوەی بەهای نەوت کورتهێنانی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پڕدەکاتەوە، كە تەواوی یاساكە بە ١٢٩ تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و لەو ژمارەیەش ٣٢ تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختدەكاتەوە، چیتر پێویست بەوە ناكات عێراق قەرزی دیكەی دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بكات، چونكە لە یاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار جێگیركراوە و بە بەرزبوونەوەی بەهای نەوتیش کورتهێنانی بودجە پڕدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا