لە شاری هەولێر كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەكاتی كاركردندا كرێكارێك لە سەر یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری هەولێر كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

حەسەن رەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، كرێكارەكە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانەوە و تەمەنی نزیكەی 30 ساڵە و لەكاتی كاركردن لە پرۆژەیەكی نزیك باڵەخانەی نەتەوەیەكگرتووەكان كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

وتیشی، لە ئەمساڵدا لەكاتی كاركردندا لە شاری هەولێر نزیكەی هەشت كرێكار گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا