لە سلێمانی بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە 41 کەس بریندار بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری کارگێڕی فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە 41 کەس بریندار بوون.

عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر 3:00ی دانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2022 تا کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 114 ڕووداو ڕوویانداوە.

وتیشی، لەو ماوەیەدا 41 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار بوون، 31 کەس بەهۆی شەڕەوە بریندار بوو، نۆ کەس بەهۆی قەرەباڵغییەوە فشاری خوێنی دابەزیوە و دوو کەسیش بە چەقۆ بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێکژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، شەوی سەری ساڵ هیچ حاڵەتێکی تەقەکردن و دزیکردن تۆمارنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا