ئێستا گەیشت.. گۆڕانکاریی لە موچەی فەرمانبەران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری رایگەیاند، سیستمی بەڕێوەبردنی لیستی مووچەخۆران و بەڕێوەبردنی خەرجیی دامودەزگا حكومییەكان بە ئەلیكترۆنی كراون.

رێباز محەمەد دلێر، بەرپرسی شیكار و ژیریی دجیتاڵی، لە فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد، ئێستا هەموو ژمێریار و گەنجینەكان بە سیستەمێك بەستراونەتەوە و هەموو خەرجی و پێشینەی مانگانە و گرێبەستەكانی فەرمانگە حكومییەكان لەو سیستمەدایە.

وتیشی: خەرجیی وەزارەتەكان بە ئەلیكترۆنی كراون و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداری وردەكاریی خەرجییەكانن و ئەوەش وای كردووە شەفافییەت زیاتر بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دیوانی هەموو وەزارەتەکان بە ئۆنلاین بەیەکەوە بەستراون و فەرمانیش کراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەزارەتەکان خەرجی خۆیان بە ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا