هەڵبژاردنەكانی توركیا بەهای لیرەی هێنایە خوار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیاو دووبارەكردنەوەی لە 28ی ئەم مانگەدا، بەهای لیرەی بۆ نزمترین ئاست لەماوەی دوو مانگی رابردوو دابەزاندو هەر دۆلارێك بە نزیكەی 20 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

میدیاكانی توركیا ئاماژەیان بەوە كردووە، بەهای لیرەی توركی لە بەرامبەر دۆلار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و بەهاكەی لەدەستدەدات، بەهای یەك دۆلار گەیشتۆتە 19 لیرەو 70 قروش ئەوەش نزمترین ئاستی بەهای لیرەیە بەرامبەر دۆلار لە ماوەی دوو مانگدا.

شارەزایانیش پێشبینی دەكەن، لەدوای هەڵبژاردنەكان و دوای ساڵانێكی زۆر لە ناهاوسەنگیی ئابووری و بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار گۆڕانی زۆری بەسەردا بێت.

هاوكات بانكی جەی پی مۆرگان پێشبینی دەكات، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزێت و دۆلارێك بگاتە 24 – 25 لیرەی توركی هەروەها بانكی گۆڵدمان ساكسیش پێشبینیی كردووە لە 12 مانگی داهاتوودا لیرەلەسەدا 50 بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەست بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا