ئەمریكا چاودێری گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی رۆژئاوا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ئاشكرایدەكات، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتگیری خۆیان بۆ دانوستانی كوردی-كوردی لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاندووە.

ئەنوەر موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بەمیدیاكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندووە، تا ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام ئاستەنگی زۆر هەیە، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد.

دەشڵێت:ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری دانوستانی كوردی -كوردی ده‌كات و چاودێری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و دانوستانانه‌ش ده‌كات، لە گفتوگۆكردنیش لەگەڵ لایەنەکانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەردەوام دەبن.

 

ئەو گفتوگۆیانە لەکاتێکدایە پێشتر پەیەدە لەگەڵ ئەنەکەسە ڕێککەوتنی واژۆ کرد بە چاودێری ئەمریکا تا ئەو پارتە کە لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە نزیکە بارەگاکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا