ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی بوونی باران و لافاو خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی نزم و نزیک چەم و رووبارەکان و رێڕەویە ئاویەکان.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینی کەشوهەوا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە سنورەکەمان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە پێشبینی دەکرێت باران ببارێت و لافاو لە سنورەکە دروست بێت، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز لە کاتی بوونی باران و لافاو خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی نزم و نزیک چەم و رووبارەکان و رێڕەویە ئاویەکان.

ئەوەشهاتووە، ئەم شەپۆلە لە رۆژی 19-3-2024 لە کاتی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات تا 20-3-2024 کۆتایی دێت و تیمەکانی حکومەت لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو.

ئاماژە بەوەشدەکات، شۆفێرانی خۆشەویست دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی ڕێگای گۆمەسپان – سماقوڵی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا