یونسیف و وەزارەتی پلاندانان پرۆژەیەكی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی یونسیف بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلان دانانی حكومەتی هەرێم پرۆژەیەكی هاوبەش ئەندام دەدەن لە بواری كۆمەڵایەتی كە بریتیە لە چاودێری و چاكسازی و دەستەبەری خێزانی و پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و خستنەبەرخوێندنی منداڵان.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پلان داناندا هاتووە، ئەمرۆ سێ شەمە 15-6-2021 لەدیوانی وەزارەت لە دیدارێكدا لەگەڵ د.بلال اسحق الكسوانی سەرۆكی بەشی سیاسەتی كۆمەڵایەتی رێكخراوی (UNICEF) و وەفدێكی یاوەری گفتوگۆكرا دەربارەی كاروچالاكی و هەماهەنگیی هەردوولا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پلان داناندا هاتووە، لە ئێستادا سەرقاڵی دارشتنی پرۆژەیەكی ستراتیژین لەبواری كۆمەڵایەتی كە بریتیە لە چاودێری و چاكسازی و دەستەبەری خێزانی و پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و خستنەبەرخوێندنی منداڵان لە رێگەی ئەنجامدانی روپێوی هەژاری و دیاری كردنی سێكتەرەكانی كاركردنیان لەكۆمەڵگادا” بەشێوەیەك تۆمارێكی یەكگرتوی چاودێری كۆمەڵایەتی دادەمەزرێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پرۆژەیە بە هەماهەنگی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجامدەدرێـت و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی و پاڵپشتی رێكخراوی یونسیف و وەزارەتی كاردەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا