پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، کار بە دەستوری 50ساڵ پێش ئێستای سەردەمی پاشا زاهیر شای ئەفغانستان دەکەن.
عەبدولحەکیم شەرعی وەزیری داد بەوەکالەت لە حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند، سەرجەم بەندەکانی ئەو دەستورە لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت، جگە لەوانە نەبێت کە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە.
ئەو دەستورە لە سەردەمی پاشا زاهیر شا لە ئەفغاستان کاری پێکراوە هەتا کودەتای سەربازی ساڵی 1973.
ئەمە لە کاتێکدایە، زەبیحوڵا موجاهید، جێگری وەزیری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەفغانستان وتی، لە ساڵی داهاتوودا لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ داڕشتنەوەی دەستوری نوێ.
کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە چەند هەفتەیەکی خایاند، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کردوو، حکومەتیان لە وڵاتەکە دامەزراند.