بایدن گەیشتە ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانێکی چارەنوسازدا گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێی گرژییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی یەکەم، جۆو بایدن، بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتە تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل. سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا پاش خۆپشاندانی گەورەی وڵاتانی هەرێمی لەدژی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە دێت.

وابڕیاربوو سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەنێوان هەریەکە لە شای ئوردون، سەرۆککۆماری میسڕ، سەرۆکی فەڵەستین ئەنجام بدات. بەڵام لە کاردانەوەی هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززە، هەریەکە لە سەرۆککۆماری میسڕ و سەرۆکی فەڵەستین تاکلایەنانە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەیان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا