هاتووچۆ بڕیاریدا: خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە تەنیا دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی یاسای هاتوچۆی عێراق ئۆتۆمبێلی مەلیکە تەنها دوو بژاردەیان هەیە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە عێراق ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ژمارە 48 بژاردەکانی ئۆتۆمبێلی مەلیکە ئەوەیە، یان دەبێت تابلۆیان بۆ بکرن یاخود دۆسیەکانیان بە داخراوی دەمەنێتەوە هیچ مامەڵەیەکیان بۆ ناکرێت.

بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی هاتوچۆ لە عێراق ڕایگەیاند، تەنها ئەو دوو بژاردەیە هەیە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئۆتۆمبیلەکانی مەلیکەو ئەوانی دیکەش بە شێوەیەکی یاسایی لە عێراق تۆماردەکرێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک